رۆژانە سێوێک بخۆیت...لەشێرپەنجە بەدووردەبیت Featured

آب/أغسطس 17, 2019

توێژەرانی زانکۆی Edith Cowan لەئوسترالیا رایانگەیاند ئەگەر رۆژانە ٥٠٠ ملیگرام لەپێکھاتەی فلافۆنۆید بخۆیت کەلەسێودایە، ئەگەری مردن بەنەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن ژەمێکی خۆراکی بۆ زیاتر لە ٥٣ ھەزار کەس کەباری تەندروستییان بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ چاودێریکراوە دەریخستوە کەخواردنی پرتەقاڵ و سێو و بلوبێریی کەپێکھاتەی فلافۆنۆیدی تێدایە، دەبێتە ھۆی پاراستنی تەندروستی مولولەکانی خوێن و سنوردارکردنی ھەوکردن کەپەیوەندیدارە بەتەندروستی دڵ و شێرپەنجەوە.

دەرکەوتوە ئەو کەسانەی ئەم رێژەیەیان خواردووە کەمتر توشی مردن بونەتەوە بەھۆی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵەوە.

جێی باسە پێکھاتەکانی ناو سێو ئەگەری ئەو ھەوکردنەش کەم دەکاتەوە کەمولولەکانی خوێن دەوروژێنێت و دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری و دروستبونی جەڵتە.