رۆژانە مانەوە لەژێر تیشکی خۆردا بۆ ماوەی ١٥ خولەک ....بەسودە Featured

آب/أغسطس 26, 2018

پزیشکی و ئەکادیمیست لە زانکۆی گوڵھانە، ئەلبیر سونماز رایدەگەیەنێت، رۆژانە مانەوە لەژێر تیشکی خۆردا بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پێویستی ڤیتامین D بۆ لەش دەستەبەر دەبێت.

سونماز  دوا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆئەندامی بەرگری پێویستی بە نوێکردنەوەی خانە لەش و پڕۆسەی چالاکی خۆراک لە لەشی مرۆڤ ھەیە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە ڤیتامین D، کاریگەری گەورەی لەسەر پێکھێنانی چڕی ئێسکەکان ھەیە، کەمی ئەو ڤیتامینە کاریگەری خراپ لەسەر ئێسکەکان دروست دەکات.

ئەلبیر سونماز راشیگەیاندووە کەمی ڤیتامین D کاریگەری گەورە لەسەر چەند لایەنێک لەشی مرۆڤ دروست دەکات لەوانە، گەشەکردنی شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەکەم، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی بەرگری.

ئەو پسپۆڕە ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات کە کەمی ڤیتامین D دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ ھەست بە تەمبەڵی و ماندووبوون بکات و ھاوسەنگیش لەدەست بدات، ئەمەش وێرای ئەوەی کە لەوانە کۆئەندامی ماسولکە پەک بخات.

ئەلبیر سونماز باسی لەوەشکرد کە دەکرێت بۆ دەستەبەکردنی ڤیتامین D، سوود لە تیشکی خۆر لەو ژینگە جوگرافییە وەربگیرێت کە لە مانگی ئایار تا مانگی تشرینی دووم لە...