پێویستە گۆشت دوو ڕۆژ هه‌ڵبگیرێت دواتر بخورێت Featured

آب/أغسطس 26, 2018

پرۆفیسۆرێکى شارەزای خۆراکناسی ڕایگەیاندووە، لەڕووی تەندرووستییەوە دەبێت گۆشتی قوربانی دوو ڕۆژ هه‌ڵبگیرێت دواتر بخورێت، هەروەها نابێت لەسەر ئاگرێکی خێرا ببرژێنرێت چونکە مەترسی تەندروستی لێ دەکەوێتەوە.

پڕۆفیسۆری ئیسرا گونه‌ش سه‌رۆكی به‌شی خۆراكناسی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندرووستییه‌كانی زانكۆی ماڕماڕای تورکیا رایگه‌یاندووە، پێویسته‌ یه‌ك دوو رۆژ گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌ڵبگیرێت، چونکە تا دوای ٢٤ کاتژمێر لە سەڕبرینى ئینجا گۆشتى ئاژەڵەکە گرژبوونەکەى نامێنێت و ئاسایدەبێتەوە.

Related image

ئەو پرۆفیسۆرە ئەوەشی وتووە، "ده‌بێت گۆشتی مه‌ڕ و به‌رخ به‌ به‌ز و دوگی خۆیان لێ بندرێن و له‌ كاتی لێنانی گۆشتی گوێرەکەشدا به‌ پێی پێویست ئاوی تێ بكرێت".

گونه‌ش ئەوەشی وتووە "گۆشتی سوور و گۆشتی باڵنده‌ و ماسی به‌ پڕۆتین و چه‌ندین كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌ندن و به‌ڵام به‌هۆی زۆری ڕۆنی تێر و كۆلێستڕۆڵ پێویسته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی سنووردار له‌ ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا بخورێت".

Image result for ‫گۆشتی سور‬‎

ناوبراو هۆشداری له‌وه‌شداوە، كه‌ ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان بوون ده‌كرێت رۆژانه‌ ته‌نها یه‌ك ژه‌م گۆشت بخۆن.

گونه‌ش ئەوەشی وتووە، خواردنی گه‌ڵا سه‌وزه‌ تۆخه‌كان كه‌ به‌ ڤیتامین C ده‌وڵه‌مه‌ندن ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن كه‌ له‌ گۆشتدا هه‌یه ، هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و جۆره‌ سه‌وزانه‌ی ریشاڵییان زۆره له‌گه‌ڵ گۆشت‌ رێگه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت مرۆڤ توشی قه‌بزبوون بێت.

Related image

ئیسرا گونه‌ش به‌ پێویستی زانیوە هاوڵاتییان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان نه‌خۆن كه‌ راسته‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانی ئاژه‌ڵان له‌و ئه‌ندامانه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک زۆرە.

Related image

 

ئەو پڕۆفیسۆرە ڕاشیگەیاندووە، "كوڵاندن و سوركردنه‌وەی گۆشت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و له‌ ژێر ئاگرێكی به‌تیندا ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، پێویستە گۆشت به‌ باشی لێ بندرێت و له‌ كاتی برژاندنی گۆشتدا نابێت گۆشته‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ر ئاگره‌كه‌ بكه‌وێت به‌ڵكو باشترە ١٠-١٥ سانیتیمه‌تر نێوانیان بێت و نه‌هێڵدرێت گۆشته‌كه‌ بسووتێنێت".‌