مۆبایل خستنه‌ ناو گیرفان سپێرمی پیاو له‌ناوده‌بات Featured

آب/أغسطس 26, 2018

مۆبایل خستنه‌ ناو گیرفان سپێرمی پیاو له‌ناوده‌بات

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی كه‌ له‌ زانكۆی Newcastle ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ دانانی مۆبایل له‌ گیرفانی پێشه‌وه‌ی پانتۆڵ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ دابه‌زینی كوالیتی سپێرمه‌كان. ئه‌مه‌ش ئاكامێكه‌ كه‌ لێكۆڵه‌رانی ئه‌م بواره‌ی توشی سه‌رسوڕمان كردووه‌.

ماوه‌یه‌كی زۆرتر - مه‌ترسییه‌كی زۆرتر
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ چه‌شنێكه‌ كه‌ پێیده‌وترێت مێتاستودی، واته‌ لێكۆڵه‌ران 27 لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌راورد كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی نێوان مۆبایلی ناو گیرفان ‌و كوالیتی سپێرمه‌كان ئه‌نجامداوه‌. له‌ 21 له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان كوالیته‌ی خراپی سپێرم‌ و مۆبایلی ناو گیرفانی پێشه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. هه‌رچی مۆبایل زۆرتریش له‌ گیرفاندا بمێنێته‌وه‌، كوالیتی سپێرمه‌كان زیاتر داده‌به‌زێت و تا 47% خراپتر ده‌بێت.

پێشوتر تۆێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستبوو كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان تیشكدانی مۆبایل ‌و ئاڵوگۆڕی خانه‌كانی مێشكدا بوونی نییه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندی له‌و نێوانه‌دا هه‌بێت.

گه‌رما خانه‌كان هه‌ڵده‌قرچێنێت
سپێرمه‌كان له‌هه‌ره‌ خانه‌ شاره‌زاكانن‌ و كه‌مترین كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌وان، ده‌توانێت ببێته‌ هۆی خراپتربوونی باری جوڵه‌یی یان كورتبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نیان. هه‌روه‌ها ناشێت گه‌وره‌ترین تاوانبار له‌م درامایه‌دا ته‌نها تیشكدانه‌وه‌ بێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م گه‌رمایه‌ی مۆبایل ده‌یگه‌یه‌نێته‌ تۆوی پیاو.

به‌كورتی، لێكۆڵه‌ره‌ ئوسترالیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ مۆبایل خستنه‌ گیرفان ده‌بێته‌ هۆی قاڵبوونی سپێرمه‌كان . هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت خۆیان به‌دوور بگرن له‌ هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌ گیرفانی پێشه‌وه‌ی پانتۆڵدا.