فستق فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت Featured

أيلول/سبتمبر 15, 2018
کەسانێکی زۆر لەجیھاندا گرفتی بەرزی فشاری خوێنیان ھەیە و ئەمەش توشی گرفتی تەندروستی و نەخۆشیان دەکات وەک نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و سەکتەی مێشک. 
بەوپێیەش ئەمانە چەند نەخۆشیەکن مرۆڤ توشی گرفتی تەندروستی و ھەڕەشەی راستەقینەن بۆ ژیان بۆیە دەبێ بگەرێێیت بەشوێن چارەسەری گونجاودا بۆ ئەم گرفتە تەندروستیە. 
بەوپێیەش شارەزایان دەڵێن دەبێ سستمێکی خۆراکی بگیرێتە بەر کەکاریگەری ئەرێنی ھەبێ لەسەر پاراستن لەتوشبون بەبەرزی فشاری خوێن. 
چەندین توێژینەوە دەریخستوە کەخواردنی فستق بەشدارییەکی کاریگەری ھەیە لەرووبەرووبونەوەی فشاری بەرزی خوێندا. 
دەرکەوتوە خواردنی فستقت دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بەرگری مولولەکانی خوێن و بەو جۆرە دابەزینی فشاری خوێن.