دوکەڵی جگەرە زیان بەچاو دەگەیەنێت Featured

أيلول/سبتمبر 20, 2018
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەبەرکەوتنی ئەو رەگەزە کیمیاییانەی کەلەدوکەڵی جگەرەدا ھەیە وادەکات توشی گرفتی بینین ببیت لەدۆخێکدا کەئاستی بینین کەمە وەک لاوازی رووناکی، تەم، رووناکی زۆر. 
توێژەران لەگۆڤاری گاما بڵاویانکردەوە کەبونی رێژەیەکی زۆری کادمیۆم لەخوێندا پەیوەندیدارە بەگرفتی ھەستکردن بەچاوەکان و بیناییدا، لەوبارەیەوە ئادەم بۆلسۆن لەکۆلیژی پزیشکی زانکۆی ویسکۆنسن لەشاری مادیسن رایگەیاند ئەم لایەنەی بینین گرنگە چونکە کاریگەری دەبێ لەسەر بینین و قفڵ کردنەوە تاریکیدا. 
وتیشی جگەرەکێشان دەبێتە ھۆی زیادبونی ئاستی کادمیۆم، ھەروەک چۆن خواردنی سەوزەی گەڵادار و ماسی سەدەفی ھەمان شت دروست دەکات. 
ئەو شارەزایە رایگەیاندووە ھەردوو کانزای قورسی رەساس و کادمیۆم لەتۆری چاودا کەڵەکەدەبن و ئەمەش ئەو چینە خانە دەمارییەیە کەھەست بەرووناکی دەکات و ئاماژەکان و شەپۆلەکان دەنێرێت بۆ مێشک.