خواردنی لیمۆ و زەردەچەوە پێکەوە زۆر بەسودە Featured

تشرين1/أكتوير 05, 2018

خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم کە ئاوی لیمۆیەکی تێکرابێت لەگەڵ بڕێکی کەم لە زەردەچەوە سودی بۆ جەستە هەیە و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە و بەرگری لەش بەهێزدەکات.

ماڵپەڕی msn، نوسیوویەتی لە پێکهاتەی لیمۆدا ڤیتامین B,C لەگەڵ کانزاکانی ئاسن و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە، جگە لەوەش دژە ئۆکسیدە و ئەنزیم و ماددەی ڕیشاڵیی تێدایە، بە بەکارهێنانی زەردەچەوە تایبەتمەندییەکانی زیاتر دەبێت و کۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستە، لەوانەش:

کرداری هەرس ئاسان دەکات.

سوودی بۆ پێست هەیە، وەکو ماددەی خۆراکیی وایە بۆ پێست.

بەهێزکردنی دڵ، کۆلیسترۆڵی ژەهراوی لە خوێندا ناهێڵێت و گرژبوونی سکۆڵەکان کەمدەکاتەوە.

دابەزاندنی کێشی لەش، چونکە ژەهر لە جگەر و گورچیلە دەکاتە دەرەوە و ماددەی سوودبەخش دەدات بە لەش، ئەمە هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش.

زیادکردنی وزەی لەش و سیستمی بەرگری لەش.

باشکردنی کاری جگەر.

- رێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات.

Image result for ‫ماذا يحدث للجسم عند تناول الليمون مع الكركم؟‬‎