٨ سودی گرنگی ساوەر بۆ تەندروستی Featured

تشرين1/أكتوير 10, 2018
ساوەر لەدانەوێڵە تەواوەکانە کەخۆراکێکی سەرەکییە لەسفرە و خوانی زۆرێک ماڵاندا و پێکھاتەیەکی خۆراکی بەناوبانگە، دەوڵەمەندە بەکاربۆھیدرات و ریشاڵ و پرۆتین. 
ساوەر خۆراکێکی گونجاوە بۆ رووەکخۆرەکان و ئەوانەی دەیانەوێ سستمێکی خۆراکی تەندروست بگرنە بەر. 
١. پاراستنی تەندروستی دڵ: توێژینەوەیەک دەریخست ئەو کەسانەی رێژەیەکی زۆر دانەوێڵە دەخۆن بەبەراورد بەوەی دەیخۆن لەکاربۆھیدرات بەشێوەیەکی گشتی، ئەوا ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ بەرێژەی ٤٧% کەم دەکاتەوە. 
٢. کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەسەکتەی مێشک: بەوپێیەی ڤیتامین کەی و ریشاڵ و دژە ئۆکسانی تێدایە مەترسی توشبون بەسەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە و بەسودە بۆ توشبوانی فشاری بەرزی خوێن. 
٣. پاراستن لەتوشبون بەشەکرە لەجۆری ٢: توێژینەوەکان پەیوەندی نێوان خواردنی دانەوێڵە و دابەزینی رێژەی شەکر لەخوێندا دەخاتەروو کەئەمەش ھەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات. 
٤. سستمی کۆئەندامی ھەرس باشتر دەکات: ئەمەش لەرێی ئەو ریشاڵانەی لەساوەردایە کەپشتیوانی ھەرسە و لەقەبزی دەتپارێزێت و خۆراک دەداتە بەکتریای بەسوود لەریخۆڵەدا وەک پرۆبایۆتیک. 
٥. کەمکردنەوەی ھەوکردنی درێژخایەن: توێژینەوەیەک دەریخستوە کەئاماژەی زیندەگی ھەیە کەخوێن بەرز دەکاتەوە لەدەرەنجامی کاریگەری ھەوکردن لەلای ئەو کەسانەی کەدانەوێڵەی لەم جۆرە ناخۆن. 
٦. پاراستن لەشێرپەنجە: توێژینەوەیەک کاریگەری بەھێزی دانەوێڵە لەدژی شێرپەنجە دەخاتەروو بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێکە، ئەمەش زۆر باوە لەنێوانی پیاوان و ژناندا. 
٧. کەمکردنەوەی مەترسی مردنی پێشوەخت بەرێژەی ٥%. 
٨. بەھێزکردنی ھەستکردن بەتێربوون بەوپێیەی سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە و سێیەکی پێویستییەکانی رۆژانەی تاک لەریشاڵ دابین دەکات.