باشترین رێگا بۆ چارەسەری سروشتی فتق Featured

تشرين1/أكتوير 20, 2018
فتق یان قۆڕی بریتییە لەدەرچونی یەکێک لەئەندامەکانی جەستە لەشوێنی خۆی بۆ نێو شانە یان ماسولکەی چواردەوری خۆی ئەمەش حاڵەتێکی مەترسیدارە کەپێویستی بەدەستوەردانی پزیشکی ھەیە، لێرەدا بەشێوازی سروشتی لەماڵەوە چارەسەری دەکەین لەرێی پێکھاتەیەکەوە کەوێب سایتی step to health ئاشکرایکردوە. 
ئەمەش چەند جۆرێکی ھەیە بەڵام باوترینیان لەدەوری سمتە، ئەوی تر سەر ناوکە و ھۆکارەکەی دووگیانی یان زیادبونی کێشە، فتقی نەشتەرگەریی ئەمەش لەدوای نەشتەرگەری دروست دەبێت و بەھۆی خوێنبەربونەوەیە. 
باشترین رێگای چارەسەر بکە بە کەلەرم، قوڕی دەستکرد، سرکەی سێو 
قوڕی دەستکرد ئەمەیان بەسوودە بۆ چارەسەری فستق چونکە شلەمەنی و ژەھر دەمژێت و رێژەیەکی زۆری کانزاکان بەردەست دەکات کەلەش لەکونیلەکانەوە دەیمژێت.
سرکەی سێو سوڕی خوێن باشتر دەکات وھەوکردنی کەم دەکاتەوە.
گەڵای کەلەرم تایبەتمەندیی دژە ھەوکردن و ئازارشکێنی ھەیە.
پێکھاتەکانی: 
٥ کەوچکی گەورە قوڕی دەستکرد
٢ کەوچکی گەورە سرکە 
١ کوپ ئاو 
٣ گەڵای کەلەرم
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە لەقاپێکی شوشە نەک پلاستیکی، گەڵای کەلەرمەکە بکوڵێنە و بەگەرمی بیدە لەشوێنە توشبوەکە و با نیو سەعات پێوەی بێت تا وشک دەبێتەوە، دەتوانیت ئەم چارەسەرە رۆژانە ٢ بۆ ٣ جار دووبارە بکەیتەوە تا باشتر دەبیت.