بۆچی سکی ئافرەتی دووگیان لە شەودا گەورەتر دەردەکەوێت؟ Featured

تشرين1/أكتوير 27, 2018

ئافرەتی دووگیان لە قۆناغی سکپڕیدا تێبینی ئەوە دەکات کە لە شەودا قەبارەی سکی گەورەتر دەردەکەوێت، زۆرکات ترسی لەلا دروست دەبێت ئەو حاڵەتە مەترسی بۆسەر کۆرپەکەی دروستبکات.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە زاری سوزانا بیرش کە ڕاهێنەری ئافرەتانی دووگیانە نوسیویەتی، هۆکاری گەورەبوونی قەبارەی سکی ئافرەتانی دووگیان لە شەودا دەگەڕێنێتەوە بۆ ماسولکەکانی دەوری سک، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لەو گۆڕانکارییەدا.

سوزانا دەڵێت "لە شەودا ماسوکەکان خاو دەبنەوە و پشوو وەردەگرن، کە ئەم کارەش دەبێتەهۆی گەورەتر دەرکەوتنی قەبارەی سکی ئافرەتانی دووگیان، بەجۆرێک کە بەشێوەیەکی ئاشکرا هەستی پێدەکرێت".

ئاماژە بەوەشدەکات، کاتێک ئافرەتی دووگیان دەنوێت، ماسولکەکانی دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ پشوودان و خاوبوونەوە، هەربۆیە کاتێک ئافرەتەکە لە خەو هەڵدەستێت هەست بە گۆرانکاری قەبارەی سکی دەکات.

ئەو ڕاهێنەرە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەخاتەڕوو دەڵیت "جەستەمان لە ڕۆژدا بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و دڵەڕاوکێدا تێدەپەڕێت، هەر ئەمەشە وادەکات لەکاتی کارکردندا جەستە هەست بە ماندوێتی و ئازار بکات، بەڵام شەو ئەو ماندوێتییە ناهێڵێت"، پشوودان لە شەواندا یارمەتی ماسولکەکان دەدات کە لە ڕۆژدا بەهێزتربن و بە شێوەیەکی ئەرێییانە کاتژمێرەکانی کارکردن بەڕێبکەن.