٨ زیانی زەیتی زەیتون Featured

تشرين2/نوفمبر 03, 2018
زەیتی زەیتون لەزەیتە سروشتییەکانە کەچەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە کەسودی زۆرە بۆ لەش لەنێویاندا پاراستن لەشێرپەنجە و دابەزینی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێندا، لێرەدا وێبسایتی Style Craze زیانەکانی زەیتی زەیتونی خستۆتەروو: 
١. بەھۆی زۆر بەکارھێنانی زەیتی زەیتونەوە زیاتر زیبکەی لاوێتی دەردەکەوێت چونکە زەیتی زەیتون قورسە و بەخێرایی لەپێستدا نامژرێت، بەوەش چینێکی ئەستور دروست دەبێ و دەبێتە ھۆی گیرانی کونیلەکانی، کاتێ دووبارە بەکاری بھێنیتەوە رووکارەکەی دەکاتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی پیسی و دەرکەوتنی زیبکەی لاوێتی
٢. ھەندێ کەس گرفتی ھەستیارییانە ھەیە بەرامبەر زەیتی زەیتون و توشی ھەستیاری پێست و ئەکزیمایان دەکات
٣. بەکارھێنانی زەیتی زەیتون لەلایەن ئەوانەی گرفتی قژی چەوریان ھەیە توشی برینی پێست دەبن 
٤. بۆ پێستی منداڵ باش نیە بەتایبەت ئەوانەی پێستیان ھەستیارە و توشی برین و سوربونەوەیان دەکات.
٥. زەیتی زەیتون سەرچاوەی دەوڵەمەندی چەوری تاکی نا تێرە و ھەر کەوچکێکی ١٤%ی چەوری تێر و ١٢٠ کالۆری تێدایە ، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر توشبون بەنەخۆشیەکانی وەک رەقبونی خوێنبەرەکان، قەڵەوی، جەڵتەی دڵ، سەکتەی مێشک، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی قۆڵۆن.
٦. رێژەی شەکر لەخوێندا دادەبەزێنێت ئەمەش بوار دەکاتەوە بۆ زیاتر رووبەرووبونەوەی ئەنسۆلین، و دەرکەوتنی کاریگەری تەندروستی وەک کەمی شەکر لەخوێن و ئارەقەکردنەوە و لاوازی. 
٧. دابەزینی فشاری خوێن: بەھۆی زۆرخۆری زەیتی زەیتوونەوە کەدەبێتە ھۆی توشبون بەنەخۆشی تری وەک سەکتەی مێشک و گرفتی راوەستانی گورچیلەکان.
٨. سکچون: بەھۆی ئەوەی زەیتی زەیتون چەندین چەوری تێدایە بۆیە گرفتی کۆئەندامی ھەرس دروست دەکات بەتایبەت توشی سکچونی دەکات.