توێژینەوەیەک: ئەسمەرەکان تووشی ئەم نەخۆشیە نابن

تموز/يوليو 27, 2018

ڕەنگی پێستی مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە و چەند جۆرێکە پێستی سپی، ئەسمەر، گەنم ڕەنگ.



بێگومان هەریەکێک لەو ڕەنگانە جوانی و تایبەندمەندی خۆی هەیە، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست کەمترە.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی buzzkito  ئەو کەسانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە، لە ژێر چینی ژێرەوەی پێستیاندا ماددەی "میلانین" هەیە، کەدەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر.

هەتا ڕەنگی ئەسمەری ئەو پێستە زیاتر بێت واتە تێرتر بێت، ڕێژەی ماددەی میلانین تێیدا زیاتر دەبێت و پارێزراو تر دەبێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی پێست لە شێرپەنجە.