هەندێک رێنمایی لەپێناو پاراستنی رێکی لەشولارت

تموز/يوليو 27, 2018

لەژیانی رۆژانەدا گرنگە بایەخێکی زۆر بە  جوانی و رێکی لەشولارت و تەندروستیت بدەیت، چونکە سیستمی خۆراکی ناتەندروست و رەفتاری هەڵە زیان بەخۆت دەگەیەنێت، ماڵپەڕی mbc باس لە چەند رێنماییەک دەکات بۆ ئەو کەسانەی نایەنەوێت کێشیان زیادبکات یاخود خۆیان لاواز بکەن.



1-ژەمی بەیانی تەرک مەکە و چاوەڕوانی ژەمەکانی دیکە بکەیت، چونکە لەش پێویستی بە خواردنی هەر سێ ژەمەکەیە تا بتوانێت تواناکانی بەکاربهێنێت، بەڵام بە بڕی کەم کەم، چونکە نەخواردنی نانی بەیانی هۆکارێکە بۆ خواردنی بڕێکی زۆر لە ژەمەکانی تردا، جگەلەوەی لە سوودەکانی نانی بەیانی بێ بەش دەبیت.

2-بەدرێژای رۆژ خواردنی زەڵاتە کێشت دانەبەزێنێت، ئەمە بۆچوونیكی هەڵەیە، چونکە لەشت پێویستی بە هەموو پێکهاتە خۆراکیەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و چەوری سودبەخشیش هەیە، کەواتە جۆری خواردنەکەت رۆڵدەبینێت.

3- لە خواردنە خێراکانی وەک پیتزا و هەمبەرگر و فینگەر دووربکەوەرەوە، چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە و دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی چەوری، هەوڵبدە زۆر مەیخۆ.

4-نان خواردن بەپێوە دەبێتەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زیاتر لە کالۆری بە ڕێژەی لە %30، هەر بۆیە بڕێکی زیاتر دەخۆیت، هەوڵبدە بە دانیشتنەوە نان بخۆ.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter