بۆچی هەندێکجار منداڵ شیری دایکی ناخوات؟

تموز/يوليو 27, 2018

هەندێکجار منداڵ رەتیدەکاتەوە شیری دایکی بخوات، بەڵام کاتێک دایکی شیری قوتووی پێدەدات دەخوات، ئەمەش دایکەکە دڵتەنگ دەکات، چونکە دەیەوێت کۆرپەکەی بە شیری سروشتی گەورە بکات، تا تەندروستی جێگیر بێت.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی buzzkito منداڵ شیری دایکی ڕەتدەکاتەوە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە:

1-یەکێک لە هۆکارەکان گۆڕانە لە تامی شیری دایکدا بەهۆی هەندێک خواردنەوە لەلایەن دایکەوە، کە پێشتر خواردوویەتی وەک خواردنی زۆر تون و تیژەوە، هەربۆیە پێویستە دایکان زۆر گرنگە ئاگاداری خواردنیان بن.

2-گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکاندا، چونکە وردە وردە سوڕی مانگانەی بۆ دەگەرێتەوە یان تووشی ئازار دەبێت بەهۆی نایەکسانی و گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا، کە زۆر کات دەبێتە هۆی تێکدانی تامی شیرەکەی.

3-زۆر کات منداڵ سەرمای بووە و لووتی گیراوە، هەربۆیە تەنگەنەفەس دەبێت و شیری دایکەکە ناخوات، بەڵام دایکان دەتوانن بە چەند دڵۆپێک ئاو و خوێ بە کلێنسێک لوتی منداڵەکە پاک بکەنەوە پێش پێدانی شیر.

4-هەندێکجار تووشبوون بە ئازاری گوێ و سک و بەشەکانی دیکەی لەشەوە منداڵ شیر ناخوات، دەکرێت سەردانی پزیشک بکەیت و منداڵەکەی نیشان بدەیت.

5-هۆکارێکی دیکە بوونی برین و هەوکردنی دەمی منداڵانە، کە دەبێتە هۆی ئەوەی خواردنی شیرەکە ڕەتبکاتەوە.

6-کاتێک لەدایک دەبێت خێرا فێری شیری قوتو دەکرێت، بۆیە دواتر شیری دایکی ڕەتدەکاتەوە.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter