سوودەکانی خەوتن لە شوێنی ساردا

تموز/يوليو 27, 2018

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی خەوتن لە جێگایەکی سارد، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە پلەی گەرمای کەم لەکاتی خەودا یارمەتی چالاکبوونی کرداری هەرس و توانەوەی چەوری دەدات، هاوکات کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستی جەستە هەیە و خەوێکی باشتر و قوڵتر دەبەخشێت.



بەپێی ئەو توێژینەوەیەی پسپۆڕانی بەریتانی ئەنجامیانداوە چەوری لە لەشدا بە دوو شێوە کۆدەبێتەوە، چەوری قاوەیی و سپی، کە یەکەمیان هۆکاری سەرەکی تووشبوونە بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی، هاوکات بەرپرسە لە تەواوی کارەکانی هەرس لە جەستەدا و لە پلەی گەرمی بەرزدا دەمێنێتەوە.

لە رابردووشدا لە ساڵی  2014  لە گۆڤاری "چارەسەری شەکرە"ی بەریتانی، لێکۆڵینەوەیەک بڵاوکرایەوە دەربارەی خەوتن لە ژووری ساردا، کە هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری و چالاککردنی کرداری هەرس.

پسپۆڕان ئەم توێژینەوەیان لەسەر پێنج گەنج ئەنجامدا بۆ ماوەی چوار مانگ، لە مانگی یەکەمدا پلەی گەرمی ژوورەکە 24 پلەی سەدی بوو، مانگی دووەم 19 پلەی سەدی و مانگی سێیەم 27 پلەی سەدی بوو، بەمشێوەیە بەردەوام بوو دەرکەوت، نوستن لە پلەی گەرمی نزمدا گۆڕانکاری گەورە لە جەستەدا دروست دەکات، بەتایبەت دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری قاوەیی، بەپێچەوانەوەی پێشتر، لەهەمانکاتدا خێراکردنی هەرس و مژینی خۆراک.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter