ئایا گرفتی دواکەوتنی دوگیانیت ھەیە دەتەوێ دوور لەچارەسەری دەرمان چارەسەر بکەیت، ئەوا لێرەدا شارەزایانی ھیند چەند رێگایەکی سود بینین لەگژوگیا دەخەنەروو بۆ چارەسەری ئەو گرفتە و تۆش دەتوانیت سودی لێ ببینیت:
١- ئەشواگاندا یان "جینسینگی ھیندی" بەکاربھێنە ئەمەش بە"وینتەر چێری" ناسراوە کەدەتوانێ چارەسەری حاڵەتی نەزۆکی لەپیاوان و ژنان بکات و سستمی بەرگری لەش بەھێز بکات.
٢- گەڵای گۆڵدن بێری: ئەمەش چارەسەری گرفتی بەپیتی ژنان دەکات و ھاندەری گەشەی سروشتی کۆرپەلەیە و گرفتی ھۆڕمۆنی ناھێڵێت و بارودۆخی ئاسایی دەکاتەوە.
٣- گیای Stinging Nettle چارەسەری گرفتەکانی رەحم و منداڵبوونە، ھاندەری جێگیر بوونی کۆرپەلەیە لەنێو رەحمدا، رێگرە لەمنداڵ لەبارچوون. ئەمەش لەشێوەی چادا دەخورێتەوە و رۆژانە ٣ کوپی لێ بخۆیتەوە ھاندەری منداڵ بوونە.