مەعجونی ددان سودێکی تری ئاشکرابوو Featured

تشرين2/نوفمبر 15, 2018
مەعجونی ددان لەو شتانەیە کەزۆر کەس پشتی پێ دەبەستێ و بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ددان و خۆشکردنی بۆنی دەم بەڵام مادینا شرینزادا شێوازێکی تری بەکارھێنانی مەعجونی ددانی بۆ خانمان ئاشکراکردووە کەسودی زۆری دەبێ.
ئەو خانمە مەعجونی ددان بەکاردەھێنێت بۆ لابردنی مووی زیادە و پێکھاتەیەکی ناوازەی ئاشکراکردوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی. 
ئەو خانمە مەعجونی ددان و زەردەچەوە تێکەڵ دەکات ودەیدات لەقۆڵی تا وشک بێتەوە پاشان دەبینێت لەدوای پرواندنی و سڕینی بەپارچەیەک قوماشی تەڕ، موو بەبێ ئازار لێ دەکاتەوە.
ئەمەش بۆ ھەندێ کەس باشە و ئەوانەش کەھەستیاری پێستیان ھەیە بۆیان باش نیە چونکە مەعجونی ددانەکە توشی سوربونەوەی پێستیان دەکات.