سودی گرینگى کەڵەشاخی بنەپێ Featured

كانون1/ديسمبر 01, 2018
کەڵەشاخ ئەو شێوازەیە کەلەدێرزەمانەوە پەیڕەو دەکرێت و چینی و بابلیەکان و فیرعەونەکان پەیڕەویان کردووە بۆ رزگاربون لەخوێنی پیس و خەستبوەوە، ئەوانەی کەڵەشاخ دەکەن چەندین سودی لێ دەبینن و ھەست بەئارامی دەکەن دوای بەکارھێنانی، بەڵام ئەوەی تا ئێستا باوە کەڵەشاخ بوە لەسەر پشت، بەڵام شێوازی تریشی ھەیە و کەڵەشاخ لەسەر بنە پێ یەکێکی ترە لەو رێگایانە. 
کەئەم سودانەی ھەیە: 
١. دەتپارێزێت لەدەردە فیل
٢. چارەسەری زبربونی ئەژنۆ دەکات 
٣. چارەسەری دەوالی دەکات 
٤. چارەسەری نەخۆشی پرۆستات و لاوازی سێکسی دەکات 
٥. چارەسەر و پارێزەرە لەنەخۆشیەکانی میزەڵدان 
٦. سوڕی خوێن لەژناندا رێک دەخات 
٧. چارەسەری دەوالی گون دەکات 
٨. ھاوکاری وەرزشەوانان دەکات بۆ بوژاندنەوەی ماسولکەکانی خوارەوەی پێیەکان. 
٩. چارەسەری سەرلەنوێ چاکبونەوەی پێیەکان دەکات. 
١٠. چارەسەری ئاوسانی پێیەکان دەکات 
١١. ھاوکارە لەھێورکردنەوەی لەش لەرێی ناوەندەکانی ھێزەوە لەبنەپێدا.