ئەم خواردنەوەیە لە بەیانیاندا ڤیتامینD لە جەستەدا زیاددەکات Featured

كانون1/ديسمبر 08, 2018

سەرچاوەی سەرەکی دروستبوونی ڤیتامین دی لە جەستەدا تیشکی خۆرە بەڵام لە وەرزی زستاندا بەهۆی کورتی ڕۆژ و کەمی تیشکی خۆر کاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی ئەو ڤیتامینە دەبێت لە جەستەدا.

شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بۆ جێگرتنەوەی ڤیتامین دی بەیانیان شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە، جەستە لە کێشە تەندروستییەکان بەدوردەخاتەوە.

بەرپرسانی تەندروستی نیشتمانی بەریتانی ئاشکرایدەکەن بوونی ڤیتامین دی لە جەستەدا گرنگە و سەرچاوەی سەرەکی پاراستنی ئێسک و ماسولکەکانی لەشە لە فشەڵبوون و بێهێزبوون و ددان دەپارێزێت لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

ئەگەر جەستە بری پێویست ڤیتامین دی دەستنەکەوێت، دەبێتەهۆی شکانی ماسولکە و ئێسکەکانی لەش و لاوازبوونیان و دورستبوونی ئازار لە جومگە و ئێسکدا.

پرتەقاڵی سروشتی بڕی پێوست ڤیتامین دی تێدایە کە خواردنەوەی کوپێک لە بەیانیاندا بەشێک لەو ڤیتامینە دابین دەکات کە جەستە پێویستەییەتی.

لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت کەپسولی ڤیتامین دی بخورێت، لەگەڵ خواردنی گۆشت و ماسی و سپێنەی هێلکە لە ژەمەکاندا کە ڤیتامین دی لە پێکهاتەیاندا هەیە، هەروەها بری ئەو خواردنەی لە ژەمەکاندا دەخورێت بە شێوەیەکی تەندروست و ڕێکخراو بێت.