لەگەڵ ئەم جۆرە پیاوانە پەیوەندیی مەبەستە Featured

آب/أغسطس 06, 2018
ھەموو کچێک خەون دەبینێت بچێتە پەیوەندییەکی خۆشەویستی پڕ رۆمانسیەتەوە و پیاوی خەونەکانی ببینێت بەڵام ھەندێ پەیوەندیی ھەیە کەبێزارکەر و ماندووکەرەو مرۆڤ توشی چەند گرفتێکی دەروونی دەکات بەھۆی بژاردەی ھەڵە و خێراکردنەوە لەھەڵبژاردنی ھاوسەری ژیاندا. 
لێرەدا وێبسایتی (Bright Side)ی ئەمریکی، ٧ جۆری پیاوانی ئاشکراکردوە کەباشترە خۆتیان لێ بەدووربگریت و نەچیتە پەیوەندییەکی جدییەوە لەگەڵیاندا، چونکە بێزارکەر و ماندووکەر دەبێت بۆت: 
١- ئەو پیاوەی بەردەوام پشتگوێت دەخات بەبێ ھیچ بەھانەیەک و ھەر کارێک دەکات کەتۆی پێ بێزار بیت. 
٢- لەگەڵ پیاوی توڕەدا تێمەکەوە کەرەنگە لەکاتی توڕەییدا لێت بدات. 
٣- ئەو پیاوەی ھەمووکات لەئاست و پێگە و دەستکەوتەکانت کەم دەکاتەوە و ھەمووکات بەراوردت دەکات بەژنانی تر. 
٤- پیاوی ناپاک ئەوەی بەبێ ئاگاداری تۆ پەیوەندیی تری خۆشەویستی ھەبێت. 
٥- ئەو پیاوانەی بەرگەی بەرپرسیارێتی ناگرن و پشتت پێ دەبەستن لەھەموو شتێکی گەورە و بچوکدا، ئەمەش پەیوەندییەکە بەرەو بێزاری دەبات. 
٦- پیاوی توشبوو بەگومانی نەخۆشی و ھەمووکات تۆش توشی گومان دەکات و ئەمەش توشی توڕەیی و نیگەرانیت دەکات. 
٧- ئیرەیی زیاد لەپێویست ئەمەش وادەکات ھاورێ نزیکەکانت و ئەرکەکانیشت لەدەست بدەیت، رەتکردنەوەی ھەرشتێک کەتۆ دەیکەیت وادەکات توشی چەندین گرفت بیت.