یەکێک لەگەورەترین کێشەکانی ھاوسەرێتی لەدەستدانی رۆمانسیەت Featured

نيسان/أبريل 27, 2019
یەکێک لەگەورەترین کێشەکانی ھاوسەرێتی لەدەستدانی رۆمانسیەت و نەمانییەتی، ئەگەر تۆی خانمیش ئەم گرفتەت ھەیە بێویست بەنیگەرانی ناکات و دەتوانی پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەیت: 
١. ھاندانی: ھەوڵ بدە ھانی ھاوسەرەکەت بدەیت و رێز لەتواناکان یبگریت و مەتحی بکەیت و گرنگی بوونی ئەو لەژیانت بخەیتەروو .
٢. سەرسامی بکە و پێویست بەشەرم ناکات چونکە پیاوان حەزیان بەخۆشەویستی و سەرسامکردنە تا بتوانن ھەوڵی بۆ بدەن بەدەستی بھێنن، ماڵت با پاک بێت و بۆنی خۆشی لێ بێت وموزیکی ھێمن دابگیرسێنە و مۆمی رۆمانسی و جوان دابگیرسێنە و گرنگی بەخۆت و جلوبەرگی ناوازە و بۆنی خۆش لەخۆت بدە کەبەلای پیاوەکەتەوە سەرنجراکێشە.
٣. لەگەڵیدا قسە بکە و باسی پێداویستییەکانتی بۆ بکە و بەراشکاوانە باس لەپێداویستییە رۆمانسیەکانتی بۆ بکە و ھەوڵ بدە بەشێوەی فەرمان و ئاراستەکردن نەبێ بەڵکو بەشێوەی ھاورێیەتی و نزیکی بێت. 
٤. با ئەولەویاتت بێت: ئەگەر زۆرێک شتی تر پێش رۆمانسیەت بخەیت ئەمە پەرۆشی پیاوان ناھێڵێت و نابێ بھێڵیت منداڵ رۆڵەکەت بگرێت و ناشبێ پشتگوێیان بخەیت، بەڵام باشترە پلانێکی ھاوسەنگ دابنێیت کەتۆ و منداڵەکانت کاتی خۆتان ھەبێ لای پیاوەکەت و پشتگوێ نەخستنی ھیچ کامتان.