ژنان لە چ جۆرە پیاوێک دووردەکەونەوە؟ Featured

آب/أغسطس 26, 2018

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی بوونی سیفەتی زیرەکی و سەرنجڕاکێشی لە پیاواندا هۆکارە بۆ دورکەوتنەوەی بەشێکی ژنان لەو جۆرە پیاوانە.

توێژەران لە زانکۆی ڕۆژئاوای ئوسترالیا ئاشکرایدەکەن، هەرچەند پیاوان ژنانی زیرەک و جوان جێگەی سەرنجیانە و ئارەزووی هاوسەرگیری دەکەن لەگەڵ ئەو جۆرە ژنانەدا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر پیاوان ئەم دوو سیفەتەیان تێدابێت ئەوا بەشێکی زۆر لە ژنان لەو جۆرە پیاوانە دوردەکەونەوە.

توێژینەوەکە بە بەشداریی سەدان کەس لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە ئەنجامدراوە کە پرسیار لە بارەی سیفەت و تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی کەسی بەرامبەر کراوە بەتایبەت لە ڕووی ڕووکاری باش و زیرەکی و بەسۆزی و ڕێز و ئاسانی لە ڕەفتارکردندا، دواتر ڕێژەکە بەپێی نمرە دابەشکراوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری British Journal of Psychology بڵاوکراوەتەوە، کە بەپێی دەرەنجامەکان دەرکەوتووە ژنان کەمتر بەلای ئەو پیاوانەدا دەچن کە زیرەک و بەرێزن و رێزی خۆیان دەردەبڕن.