دوای ٨٠ ساڵ خۆشبەختی ؟؟؟؟ Featured

آب/أغسطس 26, 2018

دوای ٨٠ ساڵ توێژینەوەیەك هۆکاری خۆشبەختی دەدۆزێتەوە

دوای ٨٠ ساڵ لە توێژینەوەیەك زانایان هۆکاری خۆشبەختی مرۆڤ دەدۆزنەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (هارڤارد)ی ئەمریکی  زانایان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان هاوڕێیەتی باش و خۆشبەختیدایە هەیە.

تویژینەوەکە لە ساڵی ١٩٣٨ دەستی پێکردووەو هەریەك لە جۆن کەنەدی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بن برادلی کانا، سەرنوسەری ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بەشداریان تێداکردووە پشتی بە چەند پرسیارێکی گشتی وەك چۆنیەتی ژیان و تەندروستی و باری هاوسەرگیری بەستووە.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا ئەوە سەلمێنراوە کە بوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی باش دەورێکی گرنگ دەبینێت لە پارێزگاری بیرو هۆش و لایەنی فیزیکی جەستەی مرۆڤ.

لای خۆشیەوە روبرت دینغر، سەرۆکی توێژینەوە دەرونیەکان لە نەخۆشخانەی ماساشوستس، ئاماژە بەوەدەکات دروستکردنی پەیوەندی و خۆشبەختی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و جەستەی مرۆڤ هەیە.