ئەم چوار رێگایە بۆهاوسەران کۆتایی پێدەھێنن Featured

أيلول/سبتمبر 22, 2018

ھەندێ نەریت و ھەڵسوکەوت ھەیە کەھاوسەران دەیگرنە بەر و دەبێتە ھۆی دروستبونی کێشمەکێش و دواجار لەناوبردنی ھاوسەرێتییان.

وێبسایتی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئەو ھەڵسوکەوتانەی بەم جۆرە ئاشکراکردووە: 
١. دواخستنی چارەسەری کێشە گرنگەکان: ئەمەش بەتایبەت پەیوەندیدار بەژیان و بەردەوامییانەوە، دەبێتە ھۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان ھاوسەران.
٢. باسکردنی کێشە کۆنەکان لەکاتی گرفت و شەڕەکاندا ئەمەش زیاتر دۆخەکە تێک دەدات
٣. بەخراپە باسکردنی یەکتری لەبەردەمی کەسانی تر یان دوای شەڕ و ناکۆکییەکان، وادەکات ئاست و پێکەی کۆمەڵایەتی یەکتری کەم بکاتەوە و دەگاتە جیابوونەوە. 
٤. بەراوردکردنی ھاوسەرەکەت بەکەسانی تر ئەمەش نارازی بوون و راکردن و خۆ دەربازکردن و بێزاری لێ دەکەوێتەوە باشترە راشکاوانە بەرامبەر یەکتری قسە بکەنز
٥. رێزنەگرتن لەشتە تایبەتەکانی یەکتر وپێنەدانی رووبەرێک لەئازادی و تایبەتی کەسەکان.