دوو رێنمایی بەسوود بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ Featured

تشرين1/أكتوير 10, 2018

دڵەڕاوکێ، یەکێکە لە خراپترین هەستەکانی مرۆڤ لەرووی دەروونیەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسە تووشی نائارامی و دڵتەنگی دەکات و ناتوانێت زاڵبێت بەسەر رەفتارەکانیدا و جۆرێک لە شڵەژان و مشەوەشی پێوە دیارە.

بێگومان جۆرەکانی دڵەڕاوکی جیاوازە بەپێی ئەو چیرۆکە یان ئەو بابەتەی بووەتە هۆی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ دەگۆڕێت، هەندێکجار سادەیە و هەندێکجار ئەو کەسە تەواو بێزاردەبێت بەهۆی ئەو حاڵەتی خۆیەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی rotana توێژینەوەیەکی دەروونی و زانستی کەلەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجامدراوە و کراون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان لەکاتی دڵەڕاوکێ دەیان خوێندەوە و بەشێکی دیکەیان گوێیان لە میوزی دەگرت و بەپێ دەرۆشتن، بەڵام دەرکەوتووە کە باشترین رێگاچارەسەر بۆ رزگاربوون لە دڵەڕاوکێ خوێندنەوەیە.

بەگشتی مرۆڤ کاتێک دەخوێنێتەوە دوور دەکەوێتەوە لەهەموو ئەو کێشانی کە مێشکیان سەرقاڵکردووە، بەپێچەوانەوە هێور دەبێتەوە بیر لە ئەنجام یان کۆتایی ئەو بابەتە دەکاتەوە کە دەیخوێنێتەوە.

هەر بەپێی زانیاریەکان میوزیک و ڕێکردنیش دەبێتە هۆکارێک بۆ هێوربوونەوەی مێشک و دوورکەتنەوە لە دڵەڕاوکێ، بەڵام بەهەمان هێندەی خوێندنەوە کاریگەری نییە.