١٢ رێگا بۆ ھاندانی ووزەی ئەرێنی لەمرۆڤدا

تموز/يوليو 27, 2018
ووزەی ئەرێنی یەکێکە لەو دەستەواژانەی بەکاردێت لەزانستی دەروونیدا ئەمەش چەندین سیفەتی لەخۆگرتوە کەدەبێ لەکەسێکدا ھەبێت وەک گەشبینی، خۆشەویستی، زەردەخەنە، بەخشین، ھاوسۆزی، و چەندینی تر.
کەسی ئەرێنی ئەو کەسە کراوەیەیە کەحەزی لەئەزمونە نوێیەکانە و کەسێکە حەزی بەژیانی چالاک و مێشک کراوەیە، لێرەدا ١٢ رێگا بۆ ھاندانی دەردانی ووزەی ئەرێنی لەمرۆڤدا دەخەینەڕوو.
١. دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کەتوشی بێزاریت دەکات چونکە ووزەی نەرێنیت زیاد دەکات.
٢. بەپێ رۆشتن لەسەر خۆڵ بەپێ پەتی ووزەی نەرێنی لەلەش دەردەکات
٣. یاریکردن لەگەڵ منداڵان و لەباوەشکردنیان بارگەی ئەرێنی زیاد دەکات 
٤. خۆدان بەزەویدا و پاڵکەوتن لەکاتی بونی ھەستی نەرێنی لەلەشتدا. 
٥. وا خۆت دەربخە کەرووناکییەکی سپی دێتە لەشتەوە و لەھەموو شوێنێکیدا بڵاو دەبێتەوە و دەتپارێزێت لەھەستی بێزاری و ھەست بەووزەی ئەرێنی دەکەیت. 
٦. خوێی دەریا بەلەشتدا بھێنە بۆ رزگاربون لەووزەی نەرێنی
٧. بەردەوام بچۆرە سەر کەناری دەریا و شوێنی سروشتی و نێو دارەکان ئەمەش بۆ پاککردنەوەی مێشک لەبیرۆکە نەرێنییەکان بەسوودە.
٨. بەردەوام بە لەسەر زەردەخەنە و گەشبینی و خۆت بەدووربگرە لەبێزاری بەردەوام 
٩. رۆژووگرتن و بیرکردنەوە و وەرزش رزگارت دەکات لەھەموو ووزە نەرێنییەکان 
١٠. خۆت بەدووربگرە لەو کەسانەی زۆر رەشبین و جێ گومان و رەخنەگرن
١١. خۆت بەدووربگرە لەغەیبەت و درۆ و بەدگومانی لەکەسانی تر
١٢. گوێ لەدەنگی چۆلەکە بگرە چونکە ووزەیەکی ئەرێنی زۆر باشت بۆ دەھێنێت.