٥ ھەڵەی رۆژانە ژیانی ھاوسەرێتی لەناودەبات

تموز/يوليو 27, 2018
پەیوەندیی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو چەندین بنەمای ھەیە کەپشتی پێ بەستووە، لەھەمان کاتیشدا ھەندێ ھەڵە کەکەسانێک ئەنجامی دەدەن دەبێتە ھۆی لەناوبردنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و دواجار دەگاتە جیابووونەوە.
لێرەدا وێبسایتی (لایف ھاک) چەند ھەڵەیەکی باوی ئاشکراکردوە کەپەیوەندیی ھاوسەرێتی لەبناغەوە ھەڵدەکێشێت: 
١. گفتوگۆ بێزارکەرەکان و رۆتینات: ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەپرسیارە بێزارکەرەکان و دوورکەوتنەوە لەپرسیارە پر سەرسامی و سەرکێشیی و رۆمانسیەکان
٢. شکست لەدەربڕینی پێداویستییەکانت : لەپەیوەندی ھاوسەرێتی نمونەییدا دەبێ پێشبینی بکەین کەلایەنەکەی تر لەخواست و پێویستیەکانمان تێ بگات بەبێ ئەوەی باسی بکەین، ئەمەش ھەموو کات روونادات لەژیانی ئاساییدا بۆیە ھەوڵ بدە روونتر بیت و باسی بکەیت. 
٣. خۆت ئامادە مەکە بۆ گفتوگۆ جدیەکان: بەر لەوەی بچیتە ھیچ گفتوگۆیەکەوە لەگەڵ ھاوسەری ژیانت، ھەوڵ بدە چەند خاڵێک دەستنیشان بکەیت بۆ قسەکردن لەسەری و خۆت لەھێڵە سورەکان بپارێزیت.
٤. ھەوڵی چارەسەری گرفتەکان بەر لەخەوتن ئەمەش ھەڵەیە و دەکرێ چاوەڕێ بکرێت تا بەیانی و دواتر ئەوکات بەدەرەنجامی باشترەوە چارەسەری بکەیت. 
٥. قسەکردن لەبارەی ھاوسەرەکەتەوە بۆ کەسانی تر: کەسانێک بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆیان لەبەرامبەر ھاوسەرەکەیان باسی بابەتەکانی ژیانیان دەکەن بۆ ھاورێ نزیکەکانیان بەڵام زانایانی زانستی دەروونناسی رێنمایی دەدەن کەراستەوخۆ لەگەڵ ھاوسەری ژیانیان قسە بکەن لەبارەی ھەر مەسەلەیەک ھەیانە چونکە باسکردنی لای کەسانی تر رێزی ھاوسەرت لایان ناھێڵێت ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر ژیانی ھاوسەرێتی کەھەستی نەرێنی کۆنترۆڵی دەکات لایان.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter