لەشوێنی کارەکەت ئەم ھەڵسوکەتانە مەکە

تموز/يوليو 27, 2018
زمانی جەستە زۆر گرنگە بۆ کەسایەتیت، خەڵک لەسەر زمانی جەستە ھەڵتدەسەنگێنن، لە شوێنی کارەکەت زۆر گرنگە بزانیت چۆن جەستەت دەجووڵێنیت بۆ ئەوەی کەسانی چواردەورت بیرۆکەی خراپیان نەبێت لەسەرت.
١. تەوقەکردن: دەبێت بە جوانی بکرێت و سارد نەبیت.
٢. سەیرکردن: دەبێت بە چاو سەیری کەسی بەرامبەر بکەیت نەک پشتگوێی بخەیت.
٣. دانیشتن: نابێت بە ناڕێکی دانیشیت، پێویستە دانیشتنت ڕێک و فەرمی بێت بەتایبەت لەکاتی کۆبوونەوە یان کاتێک لەگەڵ کەسانی تردا قسە دەکەیت.
٤. زەردەخەنە: زەردەخەنە ھەندێک جار پێویستە، نابێت کەسێکی مۆن بیت.
٥. دەبێت بە رووخسار یان بە قسەکانت گوزارشت لە ھەندێک شت بکەیت نەک ئەوەی زۆر بێ گوزارشت دەربکەویت.
٦. دانانی دەست لەژێر چەناگەدا یان دەرکەوتن بە ماندوویی و بێزاری باش نیە.
٧. قۆل لەسەر قۆڵ دانان بە شێوەیەکی توند کارێکی باش نیە چونکە ڕەنگە وەک توڕەبوون لە بەرامبەر دەربکەوێت.
٨. لەکاتی گفتوگۆدا دەبێت بە باشی سەرنج لە قسەکانی بەرامبەر بدەیت نەک وادەربکەویت کە گوێ بۆ بەرامبەرەکەت ناگریت.
٩. چاو سووڕان: مانای توڕەیی و فشار دەگەیەنێت، ڕەنگە تووشی کێشەت بکات لە شوێنی کارەکەت.
١٠. بەردەوام سەیرکردنی کاتژمێرەکەت: ھەڵسوکەوتێکی نەشیاوە گەر بەردەوام سەیری کاتژمێرەکەت بکەیت کاتێک لەگەڵ کەسانی تردایت و وادەزنن بێزاریت لەوان.
١١. دانیشتن بە شێوەیەک وەک ئەوەی لە ماڵی خۆتدا بیت: ئەمە تەمەڵ دەرت دەخات و ھەڵەیەکی گەورەیە لە شوێنی کاردا

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter