لەدوای شەڕکردن لەگەڵ ھاوسەرەکەت ئەمە بکە

تموز/يوليو 27, 2018
پەیوەندی ھاوسەرێتی ھەندێ جار توشی چەندین گرفت وکێشە و ناکۆکی دەبێتەوە کەرەنگە لەکۆتاییدا بگاتە جیابوونەوە. بۆ خۆبەدوورگرتن لەکاریگەرییەکانی ئەو ناکۆکیانە دەبێ رێوشوێنی تر بگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، لەوبارەیەوە وێب سایتی (باسیل) پێنج شتی
دەستنیشان کردووە کەدەبێ مرۆڤ بیکات دوای شەڕکردن لەگەڵ ھاوسەرەکەی ، کەئەوانیش: 
١. شارەزایان دەڵێن ھەستی خۆشی ھاوکارە لەپشوودانی لەشولار و ھێوربونەوەی دەروون، دەکرێ بەشێوەیەکی باشتر بیربکرێتەوە و ھەوڵ بدەیت لەگەڵ ھاوسەری ژیانت بچیت تەماشای فیلمێکی کۆمیدی بکەیت یان لەگەڵ ھاورێیانت بچیتە دەرەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتەکە بەھێمنی . 
٢. کەسێکی ئەرێنی بە و ھەوڵ بدە توڕەیی کاریگەری نەبێ لەسەر پەیوەندیت بەھاوسەرەکەتەوە و خۆت بەدووربگریت لەھەر بیرۆکەیەکی نەرێنی لەدژی ئەو کەسە. 
٣. ھەوڵی مێشک و بیرکردنەوەی ئاقلانە بدە لەگەڵ ھاوسەرت و دوای ھێوربونەوەی دۆخەکە ھەوڵ بدە دەرفەتێک بەخۆت بدەیت بۆ تاوتوێکردنی گرفتەکە و گەیشتنە ئەنجامێک بۆ رازی کردنی ھەردوولا. 
٤. کاتێک بەتەنیا بەسەربەرە: ئەگەر کەسێکی توڕەیت ھەوڵ بدە شوێنەکە جێ بھێڵیت و بەتەنیا بمێنیتەوە و مێشکت پشوو پێ بدەیت، دواتر گرفتەکە لەگەڵ ھاوسەری ژیانت تاوتوێ بکەیت. 
٥. خۆت بەدووربگرە لەپشتگوێ خستنی کێشەکان: کۆتایی ھاتنی شەڕ نابێتە کۆتایی کێشەکە، رەنگە شەڕکردن تەنیا کاردانەوەیەک بێت بۆ کێشەیەک کەماوەیەکی زۆرە کەڵەکەبووە بۆیە ھەوڵ بدە چارەسەری ھەر گرفتێک بکەیت کەتوشت بووە لەگەڵ ھاوسەرەکەت لەخێراترین کاتدا تا شەڕەکە دووبارە نەبێتەوە.