بۆ پیاوان: مۆبایلێک سەرسامتر دەرت دەخات

تموز/يوليو 27, 2018
ئایا پلانت داناوە بۆ دیدارێکی یەکتر ناسین و شکستت ھێنابێت! چیتر ھەست بەتاوانباری مەکە و لۆمەی مۆبایلەکەت بکە چونکە جۆری مۆبایلەکەت کاریگەری گرنگی ھەیە لەژیانی سۆزداریتدا و ھۆکارێکی سەرەکیە لەبەردەم بەسەرسامی دەرکەوتنت یان بەپێچەوانەوە.
کۆمپانیای Decluttr کەکۆمپانیایەکە بەرھەمە تەکنەلۆژییە کۆنەکان دەفرۆشێت رووپێوییەکی لەسەر ١٥٠٠ کەس کردووە و وەڵامی چەند پرسیارێکیان داوەتەوە. 
راپرسییەکە دەریخستوە کە ٧٠ % ی ئەو کەسانەی حەز دەکەن ژوان یان دیداری کەسێک بکەن مۆبایلی ئایفۆنیان پێیە و ھەر دوو لە پێنج کەس لەبەشداربوان پێیان وایە مۆبایل رۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لەیەکەم دیداردا. 
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە٦٥%ی بەکارھێنەرانی ئایفۆن لەیەکەم دیداردا زۆر ئارامتر و ئیسراحەتتر بوون وەک لەوانەی مۆبایلی ئەندرۆیدیان پێیە، و ھەر ئەمەشە مانای وایە کەرێژەی ٤٥%ی بەشداربوان رازی نیە لەگەڵ کەسێک بچێتە دەرەوە چونکە مۆبایلی ئەندرۆیدی پێیە. 
لەلایەکی ترەوە ٥٣%ی بەکارھێنەرانی ئەندرۆید گرنگیان دەدا بەچونە دەرەوە لەیەکەم دیداردا لەگەڵ خاوەنی مۆبایلی ئایفۆندا. 
جێی سەرسامییە کەسێیەکی بەشداربووان نێربوون و پێیان وابوو کەمۆبایلەکانیان شاشەی شکاوە ئەوانەش جێی سەرسامی نەبون لەلای رەگەزی بەرامبەر، ژنانیش پێیان وایە ھەڵسەنگاندنیان بۆ پیاوان لەمۆبایلەکەوەیەتی و ئەمەش گرنگە بۆ پیاو.

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter