ھەستە نەرێنییەکان لەشوێنی کاردا بە٣ رێگا نامێنێت Featured

تشرين2/نوفمبر 24, 2018
زۆرێک کەس رووبەرووی سەختی و فشاری کار دەبێتەوەو ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر ئەدای وەزیفی و ھەستێکی نەرێنی زۆر دروست دەکات، بۆیە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی چەند رێنماییەکی لەوبارەیەوە خستۆتەروو بۆ رزگاربون لەو ھەستانە: 
١. خۆرزگارکردن لەفشاری زۆری کار: ئەگەر فشارت لەسەر زۆرە دەبێ خۆت لێی رزگاربکەیت و ھەوڵ بدەیت چاکسازی بکەیت لەشێوازی کارەکەت و دابەشکردنی کات و کارەکەت و کردنەوەی ئیمەیڵ و وەڵامدانەوەی نامەکان بەپێی خواستی خۆت و گرنگی بێت و رێکی بخەیت و پشو بدەیت. 
٢. شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرێوەبەرەکەت یەکلاکەرەوە بێت: ئەگەر دەزانیت قسەکردن لەگەڵ بەرێوەبەرەکەت توشی نیگەرانی و قەلەقیت دەکات ھەوڵ بدە شێوازێکی ئەرێنی بەکاربھێنیت تا بنیاتی متمانەی خۆتی پێ بکەیت. 
٣. ھەوڵ بدە چارەسەری ھەستکردن بکەیت لەبێزاری شوێنی کار: ئەرێنی بە لەمامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی چواردەور و شوێنی کاردا، نابێ بھێڵیت بەجۆرێک مامەڵە بکەیت کەھەستێکی نەرێنی دروست بێت لەبەرامبەر بەرپرسانت لەشوێنی کاردا.