ھۆکارەکانی دواکەوتنی زمانگرتنی منداڵ Featured

كانون1/ديسمبر 01, 2018
ھەمووکات دایکان چاودێری تواناکانی منداڵەکانیان دەکەن بۆ قسەکردن یان پێ گرتن لەراستیشدا ئەمە لەمنداڵێک بۆ یەکێکی تر جیاوازە و رەنگە چەند ھۆکارێکیش ھەبێت کەپەیوەندیدار بێت بەم مەسەلەیەوە. 
ھۆکاری دواکەوتنی زمانگرتنی منداڵ دوای ٢ ساڵ:
١-گرفتێک لەئەندامەکانیدا: ئەمەش گرفتی زمان کەرەنگە بەسترابێت کەپێویستی بەراوێژی پزیشک ھەیە.
٢-ئاوسانی لەوزەتێن ئەمەش ھۆکارێکی ترە
٣- گرفتی بیستن لەمنداڵدا دەبێتە ھۆی ئەوەی لەوشەکان تێنەگات و نەیبیستێ و نەتوانێ بیڵێتەوە
٤-کەمی پەیوەندیی نێوان دایک و منداڵەکە و باوکی و کەمتر قسەکردن لەگەڵیاندا
٥- قسەکردن بەزمانێکی جیاواز کەئەمەش گرفتی ئەم سەردەمەیە بەوپێیەی زۆربەی خزمەتکارەکان لەماڵەکاندا بیانین. 
٦- دوورکەوتنەوەی منداڵ لەکەسانی تر و پێکەوە دانەنیشتن لەگەڵیاندا و یاری نەکردن لەگەڵی.