نانسی عەجرەم بەشێوەیەکی جیاواز هەواڵەکەی راگەیاند Featured

آب/أغسطس 06, 2018

خانمە گۆرانیبێژی دیاری عەرەبی نانسی عەجرەم، دووگیانە و دەبێتە دایکی سێ منداڵ.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی دووگیانبوونی نانسی عەجرەم لەناو میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام دوێنێ لە رێگای لاپەرەی فەرمی خۆیەوە ناوبراو بە وێنەیەکی هەردوو کچەکەی ئیلا و میلا، هەواڵەکەی پشت راست کردەوە و رایگەیاند کە دووگیانە و چاوەڕوانی منداڵێکی نوێ دەکەن.

 

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام.