خواردنی کوردەواری: چۆنیەتی ئامادەکردنی قەرەخەرمان Featured

أيار 06, 2019

قەرەخەرمانخواردنێکى کوردەواریە کۆنی بەتام و چێژە، پێکهاتەی سەرەکی دانەوێڵەی کۆکراوەیە و برێکی زۆری بەهای خۆراکی تێدایە.
بەهۆی ئەوەی ئەم خواردنە بەشێوەیەکی خۆماڵی ئامادە دەکرێت تامێکی کوردەواری خۆشی هەیە، ئەمیش وەکو زۆرینەی خواردنەکانی تر بەشێوازی جیاجیا پێشکەش دەکرێت.
واباوە لەدەشتی هەولێر قەرەخەرمان بەشێوازی پڵاو پێشکەش نەکرێت بەڵام لەزۆینەی شارەکانی تر دەبێتە ژەمێکی سەرەکی و خوانی پێدەڕازنرێتەوە.
کەرەستەی پێویست
۳پەرداخ قەرەخەرمان
٥ پەرداخ گۆشتاو
نيو کوپ زەيت
٢  پيازی بچوکی ئەنجنراو
خوێ
چۆنیەتی ئامادەکردنی
سەرەتا قەرەخەرمانەکە باش پاک دەکرێتەوە وئەگەر وردە بەردی تێدابوو دەبژێردرێت و دەشۆرێتەوە و دەکرێتە ناو ئاو بۆ  ماوەی ۳٠ خولەک بۆ ئەوەی کەمێک بخوسێت.
پاشان مەنجەڵێکی فافۆن دێنیت ڕۆن و پيازەکەی جوان تێدا سوور دەکەينەوە و گۆشتوەکەی تێدەکەين و خۆێيەکەشی تێدەکەين وازی لێدێنين تا دەکوڵێت،  پاشان قەرەخەرمانەکە دەکەينە ناو پاڵێوەرێکەوە، ئەمەش تاوەکو بیپاڵیوین.
کە هەموو ئاوەکەی لێچۆڕایەوە دەيکەيتە ناومەنجەڵەکێکەوە و ١٠ خولەک دەيکوڵێن تا جوان دەم دەکێشێت پاشان کزی بکە و سەرەکەی دابخە بۆ ماوەی ۸ خولەک تا بە تەواوی دەکوڵێت.
لەگەڵ گۆشت و نانی کوردی و سەوزە یاخود هەر هەرشتێک کە خۆت پێت خۆشە  پێشکەشی دەکەیت.