شێوازى ئامادەکردنی کوبە بەگۆشت و پەنیر Featured

أيار 06, 2019

 پێداویستییەکان:
*٣٠٠ گرام گۆشتی قیمەکراو.
*چارەکە کوپێک پیازی وردکراو.
*یەک کەوچک ڕۆنی زەیت.
*دوو کوپ بروێش.
*یەک کوپ ئاو.
*دوو کەوچک کەرە.
*ڕۆنی زەیتون.
*یەک کەوچک و نیو بەھاراتی تێکەڵاو.
*نیو کەوچک سۆدە.
*یەک کەوچک سیری پۆدرە.
*خوێ.
*یەک کوپ پەنیری وردکراو.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو تاوەیەک ڕۆن گەرمبکەن و پیاز و قیمەکە لەناو سووربکەنەوە خوێ و بەھارات و پۆدرەی سیرەکەی بۆ زیادبکەن.
*لەناو دەفرێک بروێش و خوێ و سۆدەکە تێکەڵاو بکەن، بەئاو کەمێک تەڕی بکەن، پاشان بۆ ماوەیەک دایبنێن، ئنجا بەباشی بیشێلن.
*لەناو سینییەکی بازنەیی بچووک، بڕێک ڕۆنی زەیتونەکەی لێ بدەن، پاشان ھەویری بروێشەکەی لەناو پانبکەنەوە، قیمە و پەنیرەکەی بەسەردا بکەن.
*لەناو سینییەکی دیکە کاغەزی ئەلەمنیۆم لەناو ڕابخەن، ئەو ھەویرەی کەماوەتەوە لەسەری پان بکەنەوە، پاشان بەدەست بیکەنە سەر قیمەی سینییەکەی دیکە، پاشان بەدەست پانی بکەنەوە و لەیەکی بدەن.
*بەکەرە سەری کوبەکە چەوربکەن و پاشان لەناو فڕن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیبرژێنن.