چۆنیەتى ئامادەکردنى کەبابی باینجان Featured

أيار 07, 2019

کەباب یەکێکە لەو خواردنانەی هەواداری زۆرە و لە زۆر وڵاتدا بایەخی پێدەدرێت بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرەها شێواز لە گۆشت یان مریشک و هەندێک پێکهاتەی تر ئامادە دەکرێت.

پێداویستیەکان:
500 گرام قیمە
2 سیری وردکراو
1 پیازی وردکراو
بیبەری سوری تونی وشکراو + نیو کەوچکی بچوک
خوێ بەپێی ئارەزوو
ئاڵەت بەپێی خواست و ئارەزوو

پێداویستیەکانی ئامادەکردنی باینجان:
باینجانی درێژ بهێنە و بیکە بە 4 بەشەوە یان کەمتر
خوێ بەپێی ئارەزوو
ئاڵەت بەپێی ئارەزوو
کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لەدەفرێکدا سەرجەم پێکهاتەکانی کەبابەکە تێکەڵ بکە تا خۆت دەگرێت.

پاشان بەش بەش هەویری کەبابەکە خڕ بکەرەوە بەقەبارەیەکی مامناوەند و بیخەرە ساردکەرەوەوە.

پاشان باینجانەکە ئامادە دەکەین:

باینجانەکەت بەش بەش کردووە، خوێ بپرژێنە بەسەریدا بێگومان بەپێی خواست، دواتر زەیتی زەیتون و ئاڵەتەکە تێکەڵ بکە و باینجانەکەی پێ چەور بکە دانە دانە.

بەدوای یەکدا بیکە بە شیشی کەبابەکەوە لەنێوانی باینجەنەکان خڕکڕاوەی باینجانەکە دابنێ و بیبرژێنە، دواتر لەگەڵ تەماتە و بیبەر و پیاز پێشکەشی بکە.