پەتاتە و مریشک بە پەنیر بەشێوەیەکی نوێ Featured

أيار 07, 2019

هەربۆیە دەتوانیت لەمەودوا گۆڕانکاری بکەیت و بەشێوەیەکی نوێ ئامادەی بکەیت.

پێداویستیەکان:
پەتاتە
خوێ
ئاڵەتی رەش
زەیتی زەیتون
زەیتی رووەکی
پیاز
سنگی مریشک
بیبەری سەوز
بیبەری سور
دۆشاوی تەماتە
کەرە
ئارد
شیری شل
ماجی مریشک
پەنیری شیدەر و مۆزاریلا
تێبینی:بڕەکان بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکە پاک بکە و بە خڕی قاش قاشی بکە، پاشان خوێ و ئاڵەت و زەیتی زەیتونی پێوە بکە، هەر بەهاراتێکی دیکەش کە پێتخۆشبێت، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک بیخەرە فڕنەوە.

دواتر تاوەیەک بهێنە و زەیتەکەی تێبکە، پاشان پیاز و سنگی مریشکەکە، ئینجا بیبەری سەوز و سور.

دوای ئەوەی کەمێک ئاڵ بوو دۆشاوی تەماتە و خوێ و ئاڵەت و بەهاراتی دیکەی پێدا بکە.

ئینجا لە دەفرێکی دیکەدا کەرەکە بتوێنەرەوە لەسەر ئاگر، ئاردەکەی تێبکە لەگەڵ شیری شل و ماجی و ئاڵەتەکە، کە خەست بووەوە دایبگرە.
پاشان پەتاتەکە بهێنە، ئاوێتەی مریشکەکەی بخەرە سەر، دواتر ئاوێتە سپییەکە، ئینجا پەنیرەکان، بۆ ماوەی 30 خولەک بیخەرە فڕنەوە و پێشکەشی بکە.