چۆنێتی ئامادەکردنی شیرنى بەسبوسە Featured

أيار 09, 2019

شیرینی بەردەوام بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەت لە کاتی کۆبوونەوە و بۆنەکاندا، بەسبوسەش یەکێکە لە شیرینیە تایبەتەکان و دەتوانیت تۆش ئامادەیبکەیت.


پێداویستییەکان:
سێ کوپ سەمید
یەک کوپ شیری گیراوە
نیو کوپ ماست
دوو هێلکە
یەک کوپ شەکر
یەک پیکن پاودەر
یەک کوپ گوێزهندی
نیو قالب کەرە

پێداویستییەکان بۆ شیلەکەی:
سێ کوپ شەکر
سێکوپ ئاو
یەک کەوچک ئاوی لیمۆ

چۆنێتی ئامادەکردنی:

یەکەم هەنگاو هەوڵبدە شیلەکەی ئامادەبکە و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاوبکە و بیخەرە سەر ئاگر، کە ئامادەبوو دایگرە.

سەرجەم پێداویستییەکانی بەسبوسەکە تێکەڵاو دەکەین، دواتر دەیخەینە ناو  قاڵبێکی چەورکراو، پاشان دەیخەینە ساردکەرەوە بۆ ماوەی 30 خولەک.


لە کۆتایدا بە بادام دەیڕازێنینەوە و دەیخەینە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180 دایدەنێین، کە پێگەیشت دەریبهێنە و بەش بەش لەتیبکە و شیلەی بکە بەسەردا.