ئامادەکردنی شاورمەی گۆشت بە فڕن Featured

أيار 26, 2019

پێداویستییەکان:
نیو کوپ ماست
کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ
کەوچکێکی بچوک سرکەی سور
کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتون
١/٤ کەوچکی بچوک سۆسی تون
دوو دەنک سیر
نیو کەوچکی گەورە دارچینی
نیو کەوچکی بچوک زەنجەبیل
نیو کەوچکی بچوک کەمون
ئاڵەتی رەش
خوێ
٥٠٠ گرام گۆشتی نەرمە
یەک پیاز

 

لە دەفرێکدا ماست و ئاوی لیمۆ و سرکە و زەیتی زەیتون و سۆسی تون و سیر، دارچینی، زەنجەبیل، کەمون، ئاڵەتی رەش، خوێیەکە تێکەڵ بکە.

 

دواتر گۆشت و پیازەکە لەتبکە، بیکەرە ناو ئاوێتەکەوە.

 

بیخەرە ساردکەرەوە، بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر، پاشان بیخەرە ناو سینی فڕنەکەوە، لەسەر پلەی گەرمی ٢٠٠ دایبنێ، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان لەگەڵ نان و سەوزە و تەماتە پێشکەشی بکە.