لەحاڵەتێكی دەگمەندا.. منداڵێك دوای وەستانی دڵی بۆ 6 رۆژ دەگەڕێتەوە ژیان Featured

حزيران/يونيو 29, 2019

لەحاڵەتێكی دەگمەندا، پزیشكان توانیان منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ رزگار بكەن، كە شەش رۆژ بوو دڵی لە لێدان كەوتبوو.

پێگەی AsiaOne بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە شاری شەنگەهای چینی روویداوەو دوای ئەوەی لەمانگی رابردوو منداڵەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، چارەسەری بۆ كراوە.

منداڵەكە تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن‌و تەنگەنەفەسی‌و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووەو بەو هۆیەشەوە دڵی لە لێدان كەوتووە.

منداڵەكە دوای ئەوەی لەرێگەی ئۆكسجینی دەستكردەوە هەناسەدانیان بۆ داناوە، دەست كراوە بەچارەسەرو دوای شەش رۆژ دڵی كەوتووەتەوە كارو گەڕاوەتەوە بۆ ژیان.

منداڵەكە بۆ ماوەی شەش رۆژ چووەتە دۆخی Extracorporeal membrane oxygenation، كە ئەوەش حاڵەێكی دەگمەنەو پزیشكەكان چاوەڕواننەبوون باش بێتەوە.