بە ڤیدیۆ... پیاوێک زیاتر لە سێ کاتژمێر پێدەکەنێت Featured

أيلول/سبتمبر 12, 2018

پیاوێکی بە ڕەگەز ئەفریقی ڕیکۆردی درێژترین ماوەی پێکەنینی شکاند و پێی وایە پێکەنین وادەکات زیاتر تەندروست بیت.

 بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " bbc" ئەو پیاوە توانیویەتی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و شەش خولەک بە بەردەوامی پێبکەنێت.

بێلاچۆ گێرما خەڵکی ئیسیۆپیای ڕۆژئاوای ئەفریقایە و بە پێشەنگی پێکەنین لە جیهاندا ناسراوە کە دەتوانێت چەندین کاتژمێر بەبێ وەستان پێبکەنێت.

بێلاچۆ توانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنیت پاش ئەوەی ڕیکۆردی جیهانی شکاند بە سێ کاتژمێر و شەش خولەک پێکەنین بەبێ وەستان.

بێلاچۆ باس لەوە دەکات پێکەنین وادەکات جەستە بە تەندروست بمێنێتەوە و بەردەوام دڵخۆشمان دەکات.

بە گوێرەی توێژینەوەکان پێکەنین وادەکات جەستە ئازارەکان لەناو بەرێت، بێلاچۆش دەیەوێت ئەو کارە پەیڕەو بکات و لە ڕێگەی پێکەنینەوە ئازارەکان لەیاد بکات.

بێلاچۆ ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا هاوسەرەکەی لەدەستدا و هەستی بەبێ هیوای و تەنیایی کرد، بەڵام پاش ئەوەی دەزانێت پێکەنین چەند سوودی هەیە بڕیار دەدات بەردەوام پێبکەنێت، لە ئێستادا خولێکی پێکەنینی لە ئەفریقا بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە دەیانەوێت لە دڵەوە پێبکەنن و ناخۆشییەکان لەیاد بکەن.

{YouTube}AVeEsQCMjA0{/YouTube}