ئۆتۆمبێلی هه‌ڤاڵ له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت Featured

أيلول/سبتمبر 17, 2018

چین ئۆتۆمبێلێكی نوێ به‌ ناوی هه‌ڤاڵ H6 ده‌خاته‌ بازاڕی هه‌ولێره‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڤاڵ H6 له‌ به‌غداد و به‌سڕه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ كۆمپانیای نه‌هجی عیراق بۆ ئۆتۆمبێل، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ چینییه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان نمایش ده‌كات.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ( Great Wall Motors ) ی چینیه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌و یه‌كێكه‌ له‌ پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێله‌ چینیه‌كان به‌هۆی به‌هێزی و باش دروستكردنیه‌وه‌.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌شێكی زۆر له‌و ته‌كنه‌لۆجیا نوێیانه‌ی  كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌یه‌، تێیدایه‌،   وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاتنه‌ دواوه‌ی ئۆتۆمبێل (به‌گ ) به‌شێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ، هاوكات سیسته‌می LDW ی تێدایه‌ كه‌ شۆفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتی تێكچونی هاوسه‌نگی و لادان له‌ هێڵه‌كانی شه‌قام.

4.jpg

5.jpg