ڕۆناڵدۆ جێگاکەی سێلینا گۆمێز دەگرێت Featured

تشرين2/نوفمبر 03, 2018

پاش ئەوەی سێلینا گۆمێز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوورکەوتەوە، رۆناڵدۆ جێگاکەی داگیردەکات و دەبێتە یەکەم ئەستێرە.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا سێلینا گۆمێزی تەمەن 26 ساڵ، یەکەم ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، کە خاوەنی زۆرترین بینەر بوو، لە ئێستاشدا تەنها لە ئینستاگرام خاوەنی 144.312.745 فۆڵووەرسە، بەڵام دوای ئەوەی تەندروستی دەروونی ناجێگیر بوو، رایگەیاند بۆ ماوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووردەکەوێتەوە، بەوهۆیەشەوە رێژەی هەوادارەکانی لەو ئاستەدا مایەوە.

بۆ ساڵی 2018 پێدەچێت رۆناڵدۆی یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی شوێنەکەی بگرێتەوە، چونکە لە ئێستادا تاکە ئەستێرەیە لە جیهاندا خاوەنی 144.320.746 فۆڵووەرسە.

بەگوێرەی هەواڵێکی Hollywood life سەرچاوەیەکی نزیک لە سێلینا گۆمێز رایگەیاندووە، کە ناوبراو بەم هەواڵە پێکەنیوە و پێی گرنگ نییە، ئەگەر رۆناڵدۆ ببێتە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.