بۆچی وێنەت لە ئاوێنەکەدا جوانترە بەبەراورد بە کامێراکە؟

تموز/يوليو 27, 2018

بەگشتی مرۆڤ بۆ بینینی شێوەی خۆی و چاککردنی عەیبەکانی لە ئاوێنەدا سەیری خۆی دەکات، بەڵام خانمان بەشێوەیەکی یەکجار زۆرتر لە پیاوان ئەم کارە دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ هەموو جێگایەکیش ئاوێنە هەڵبگرن.



لەم سەردەمەی ئێستادا وێنەش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و بەردەوام لەڕێگای مۆبایلەوە وێنەی سێلفی یان ئاسایی دەگیرێت، بەڵام زۆر کات مرۆڤ تووشی هەستێکی ناخۆش دەبێت، چونکە کاتێک لە ئاوێنەدا خۆی دەبینێت خۆی پێ جوانە و گرفتی نییە، بەڵام کاتێک وێنە دەگرێت بە مۆبایلەکەی ناشرین دەردەچێت هەرچەندە چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە، هەست بە جیاوازیەکی زۆر دەکات لەنێوانی هەردوو دیمەنەکەدا.

هیچ گرفتێک بێ هۆکار دروست نابێت، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی "ویک فۆرست" کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری خۆت دەکەیت، ڕاستی ڕووخسار و شێوەت بێ گۆڕانکاری نیشانی دەدات وەک ئەوەی خەڵکی دەیبینێت، چونکە ڕەنگی ئاوێنە پێچەوانەی وێنەی ڕووخسارە بە دووریەکی کورت و ناتوانێت شێوەت بگۆڕێت.

بەڵام کامێرا گۆڕانکاری لە شێوەی مرۆڤەکاندا دەکات، ئەوە جگە لەوەی خۆشت گۆڕانکاری تێدا دەکەیت، چونکە بە دووریەکی زۆر و چەقی کوڕی دووریەکی تەنگ وێنەکەت هەڵدەگەڕێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کامێرا پێنج کیلۆ زیاتر لە کێشی ڕاستەقینەی خۆت نیشان دەدات لەهەندێک خاڵدا، هەربۆیە خەم مەخۆ ئەگەر وێنەکەت ناشرین دەرچوو، ئەنجامی ڕاستەقینە لە ئاوێنەکەدایە.