هەندێک رێنمایی بۆ فێنککردنەوەی ماڵەکەت لە هاویندا

تموز/يوليو 27, 2018

وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرما زۆر بەرزە، هەربۆیە هەست بێزاری دەکەیت، بەتایبەت کاتێک لەماڵەوەیت و کارەبانییە، ماڵپەڕی buzzkito باس لە چەند رێنماییەک دەکات، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ژوورەی تێیدا دادەنیشت یان تەواوی ماڵەکەت بە فێنکی بمێنێتەوە.



1-بایەخدان بە گوڵ و ڕووەکی سروشتی لە باخچەی ماڵەکەت، یاخود لە ژوورەوە لەناو ئینجانەکاندا، چونکە پلەی گەرمی ئەو چواردەورە دادەبەزێنێت.

2-کاتێک ساردکەرەوەکانی وەک موبەڕیدە بەکاردەهێنیت، چەند دەبەیەک ئاوی سارد بهێنە و بیخەرە بەردەم هەواکەی دایبنی، چونکە یارمەتی دابەزینی پلەی گەرمی ژوورەکە دەدات.

3-پەردەکانت مەبەستە و ڕێگاش مەدە تیشکی خۆر تەواو بێتە ژوورەوە، دەنا زیاتر گەرم دەبێت بەڵکو هەوڵبدە پەردەکانت کراوە بێت.

4-لە شەودا واتە کاتێک ئێوارە دادێت و خۆر نامێنێت، پەردەکان کۆبکەرەوە و پەنجەرەکان بکەرەوە هەوای ماڵەکە بگۆڕێت، بەو شێوەیە یاریمەتیدەرە بۆ فێنککردنەوەی ماڵەکە.