حەوت رێگا بۆ ئەوەی ماڵەکەت رووناکتر بێتەوە

تموز/يوليو 27, 2018

بێگومان ئارەزووی مرۆڤەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، هەندێک کەس پێیان خۆشە ماڵەکەیان هەمیشە رووناکی زیاتر بێت، بەپێچەوانەوە کەسانێکیش بەردەوام هەوڵی تاریککردنی دەدەن.



ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی حەز بە رووناکی دەکەیت لە ماڵەکەت، ئەم حەوت رێنماییە پەیڕەوبکە:

1-هەڵواسین و بەکارهێنانی ئاوێنە بە دیوارەکاندا، یان بەشێکی دیواری ماڵەکەت بە ئاوێنە جێگیر بکە.

2-پەردەی تەنک و رووناک بەکاربهێنە.

3-دیکۆری بەکارهێنانی پارچە کانزاییەکان لەیادمەکە، چونکە رووناکی دەبەخشێت.

4-پەنجەرەکانت گەورەبن و بکرێنەوە، بەتایبەت ئەو بەشەی  بەسەر باخچەی ماڵەکەتدا دەڕوانێت.

5-مێزی شوشە بەکاربهێنە.

6-رەنگی کەلوپەلەکانت کراوبێت باشترە یان کاڵ، وەک سپی.

7-شوشەکان بە بەردەوامی خاوێن بکەرەوە.