خانمان ئەم رەفتارانەیان لە هاوسەرەکانیان دەوێت Featured

تشرين2/نوفمبر 15, 2018

پەیوەندیەکی هاوسەرگیری بەختەوەر، پەیوەستە بە رێزگرتن و پشتیوانیکردن و بەدیهێنانی خەونەکان و پێدانی مافەکانی یەکتری، بوونی هەر هەڵەیەک لەم بنەمایانە کاریگەری سلبی دەبێت.

ماڵپەری "تایمز ئۆف ئێندیا" باس لەو داواکاریانە دەکات کە خانمان ئارەزووی دەکەن لە رەفتاری هاوسەرەکانیاندا:

1-خانمان پێویستیان بە پێدانی سۆز و خۆشەویستی و دڵنیایی هەیە.

2-هاوسەرگیری پێویستی بە پەیوەندیەکی پتەوهەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش رێزگرتن لە ئازادیەکانی یەکدی گرنگە، واتە لە ئارەزووەکانی بێبەشی مەکە.


3-پشتیوانی هاوسەرەکەی دەوێت لە بەدیهێنانی خەون و هیواکانیدا، ئەمەش وادەکات زیاتر بایەخ بە هاوسەرەکەی بدات.

4-رێزگرتن لە کارەکەی و رەچاوکردنی بارودۆخی، لە کاروباری ناوماڵ و ئەرکەکانی دەرەوەی.

5-یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی پەیوەندی هاوسەرگیری، بوونی رێز و خۆشەویستیە لە خێزاندا.

6-پێویستە لە ئازادیە تایبەندمەندیەکانی ژیانی بێبەشی نەکەیت، بۆ نمونە حەز بە وەرزش دەکات.