حەوت رێنمایی بۆ پاراستنی دەوری چاوەکانت لە چرچبوون Featured

كانون1/ديسمبر 08, 2018

لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن، پێست گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پێویستی بە خزمەتی زیاتر هەیە، بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنێتەوە، بێگومان کاریگەریەکانی تەمەن لە هەندێک بەشی رووخساردا زووتر دەردەکەوێت، وەک دەوری چاو، ناوچاوان.

بۆ هاوکاری تۆ پێگەی جوانکاری loolia حەوت رێنمایی بڵاودەکاتەوە، بۆ پاراستنی دەوری چاوەکانت لە چرچبوون:

1-پێویستە بایەخ بە خواردنی سەوز و میوە بدەیت رۆژانە، بەڵام لە خواردنی خێرا و چەور و شیرینی دووربکەویتەوە، یان کەمی بکەیتەوە.

2-رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە، بەجۆرێک لە دوو لیتر کەمتر نەبێت.

3-لەکاتی چوونەدەرەوەدا چاویلکەی هەتاوی بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی دەوری چاوەکانت زیانی پێنەگات.

4-هەوڵبدە لە جگەرەکێشان و ئامرازەکانی دوکەڵی زیانبەخش دووربکەوەرەوە.

5-پێش ئەوەی بخەویت، شەوانە بە پێکهاتەی تایبەت تەواوی چاوەکانت و چواردەورەکەی لە ماکیاژ خاوێنبکەرەوە، وەک بەکارهێنانی تۆنەر و زەیتە سروشتیەکان.

6-رۆژانە پێویستە لە 7-8 کاتژمێر کەمتر نەخەویت، چونکە کەم خەوی رەنگ و پێست ناشرین دەکات، رەنگە ژێر چاوەکانت هەڵبئاوسێنێت یان رەشبێتەوە.

7-بایەخ بە ماسک و ئاوێتەی سروشتی بدە، بۆ دەوری چاوەکانت بە جوانی بمێنێتەوە.