ژماردنەوەی دەنگەكانى دەستیی رادەگەیەندرێت

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی ئەو سندوقانە رابگەیەندرێت كە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئایاری رابردوو تانەیان لێدرابوو.
 
راگەیاندنی ئەنجامەكە لەلایەن ئەو ئەنجومەنە دادوەرییەوە دەبێت كە لە بری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستبەكاربوون.
 
بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی كە دوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەر پاریزگایەك رادەگەیەندران، دەركەوتووە كە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگەكان تا رادەیەكی زۆر چوونیەكن، بەجۆرێك كە كاریگەری لەسەر ژمارەی ئەو كورسییانەی لیست و قەوارەكان دروست ناكات كە پێشتر كۆمسیۆن لە ئەنجامی كۆتایی بەرایی دەنگەكان ئاشكرای كردبوون.
 
بڕیارە دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەكانیش، سەرلەنوێ گفتوگۆی لایەنە براوەكان سەبارەت بە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دەستپێبكاتەوە كە مافی پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی دەبێت.
 
Rate this item
(0 votes)

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter