پارێزگاری نوێی نەینەوا و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژێردران Featured

مەنسور مەرعید، بە پارێزگاری نوێی نەینەوا و سیروان محەمەد، بە جێگری یەکەمی  پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردران.

ئاژانسە هەواڵیەكانی ناوخۆی عێراق رایانگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ دوشەممە دەنگیاندا و مەنسور مەرعید بە بەدەستهێنانی 28 دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، دواتر ئەنجومەنەكە بە دەنگی 26 ئەندامی ئەنجومەن سیروان محەمەد رۆژبەیانی، بە جێگری یەكەمی پارێزگار هەڵبژارد.

ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە، سكرتێری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی نەینەوا نوسراوێكی بەپەلەی گەیاندە ئەنجومەنەكە و داوایكرد كاروبارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاكە رابگرێت، تا ئەو كاتەی وەڵامیان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێدەگات. 

Rate this item
(0 votes)